دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی گەنجەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە
پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت
پێنج رۆژە گەنجێکى ئاکرێ بێ سۆراغە
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى ئاکرێ بڵاوى کردەوە، گەنجێکى دانیشتووى قەزاکەیتم، ماوەى پێنج رۆژە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە و لەو کاتەوە بێ سۆراغە.
پۆلیسى روونى کردووەتەوە، گەنجەکە ناوى مەحمود حاجى عەبدوڵایە و دانیشتووى قەزاى ئاکرێییە.
وەک ئەوەى پۆلیس باسى دەکات، کەسوکارى گەنجەکە پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى ئاکرێیان ئاگادار کردووەتەوە کە کوڕەکەیان پێنج رۆژە ونبووە.
پۆلیسى ئاکرێ داواى کردووە، هەرکەسێک زانیارى لەسەر گەنجەکە هەیە دەتوانێت پەیوەندى بە هێڵى 104ـى پۆلیسى ئاکرێ بکات.