لە پێنجوێن
لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس برینداربوون
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی کەژانى پێنجوێن شەش کەس برینداربوون و برینی کەسێکیان سەختە و رەوانەی سلێمانی کراوە.
هێمن ئیبراهیم قایمقامی قەزای پێنجوێن بە وەکالەت بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە و هەر ئۆتۆمبێلێک سێ سەرنشینى تێدا بووە.
وەک باسى دەکات، جگە لە بریندارێکیان کە ڕەوانەى سلێمانى کراوە، ئەوانى دیکە لە پێنجوێن چارەسەر وەردەگرن و برینەکانیان سوکە.
964 پەیوەندى بە نەشمیل فازڵ، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى پێنجوێن کرد، دواى ئەوەى وەڵامى پەیوەندییەکەى دایە و زانى بۆ وەرگرتنى لێدوانە لەسەر ئەو بابەتە، تەلەفونەکەى داخستەوە، تەنیا ئەوەندەى وت،”ئەتوانى قسە لەگەڵ کاک سامان بکەیت، دەى گیان خوات لەگەڵ”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح