باران و بەفرە و دۆخیان باش نییە

مانگرتووان داوا لە خەڵک دەکەن بە چەترەکانیانەوە بچنە لایان

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

باران و بەفر لە سلێمانی و بناری گۆیژە تێیکردووە و دۆخی تەندروستی و چادرەکەی مانگرتووانیش تا دێت خراپتر دەبێت.

عوسمان گوڵپی وتەبێژی مانگرتووان بە 964ـی وت، داوا دەکەن هاوڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکان بە چەترەکانیانەوە بۆپشتگیری مانگرتووان بچنە لای خێمەکە.

وتیشی، تەندروستی مانگرتوان کە ئەمڕۆ 10ـەیەم رۆژە مانیانگرتووە و نانیان نەخواردووە تا دێت خراپتر دەبێت و تەندروستییان تێکدەجیت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

نۆیەم رۆژیانە و مانگرتووان قاچیان سڕ دەبێت و وا لە قاچ ...

نۆیەم رۆژیانە و مانگرتووان قاچیان سڕ دەبێت و وا لە قاچ دەکەون