"ئاڵتونەکانیشی بردبوو"

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەمان گرت کە ژنەکەی سووتاند

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی هەولێر دەڵێ، ئەو بکوژە بە رەگەز عەرەبەیان دەستگیرکردووە، کە لە هەولێر لە ئەنجامی “دەمەقاڵێ” ژنێکی کوشت و لاشەکەی سووتاند، وە ئاڵتونەکانیشی برد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بە 964 دراوە دەڵێت، تۆمەتبارەکە بەڕەگەز عەرەبە و خەڵکی سوریایە، ناوی (م. ب. ذ) و بە تۆمەتی کوشتنی ژنێکی بەڕەگەز عەرەب بەناوی (ٱ. س. م) دەستگیر کراوە.

چیرۆکەکە بەمجۆرە بووە؛ ئەم تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو ژنە لە درەنگانی شەو لەسەر کێشەیەک دەبێتە “دەمەقاڵییان” و لە ئەنجامدا تۆمەتبار ژنەکە لە ژوورەوە دەخنکێنێت و دواتر پارە و ئاڵتونەکانی دەدزێت.

پۆلیس زیاتر باسی چیرۆکەکە دەکات و دەڵێ، بەوەندەش ناوەستێت و تەرمی ژنەکە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دوورەدەست و لەوێ تەرمەکە دەسووتێنێت بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانەکە بدزێتەوە.

دوای ئەوەی هەواڵدەر پۆلیسی لە رووداوەکە ئاگادار کردووەتەوە، پۆلیس باسی لەوەکردووە، بە چەند کاتژمێرێک تۆمەتبار دەستنیشان کراوە و دەستگیرکرا، وە دانی نا بە تاوانەکەیدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان دراوە بە دادگا.

پۆلیسی هەولێر: ئەمڕۆ وردەكارییەكان دەخەینەڕوو

پۆلیسی هەولێر: ئەمڕۆ وردەكارییەكان دەخەینەڕوو