رێگەی سەرەکی چوونە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی _ وێنە: 964
کەسێک بە کاتی دانراوە
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی خانەنشین بوو
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، هەندرێن هیوا موفتی کە خاوەن سێ بڕوانامەی بەکالۆریۆس بوو، پاش 40 ساڵ کارکردن لە کەرتی گشتی و 20 ساڵ کارکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی خانەنشین بوو.
وەزارەتی گواستنەوە بۆ ئەوەی، بۆشایی پۆستەکە بڕبکاتەوە، رێباز هیوای ئەرکدار کردووە، کە پلەکەی بەڕێوەبەری گشتییە لە وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کاتی “وەکالەت” کارەکانی فڕۆکەخانەکە وەک بەڕێوەبەر لە ئەستۆ بگرێ.
ئەمڕۆ سێسەممە 4.2.2025، هەندێن هیوا موفتی، خانەنشین و بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە 964ی وت، پێش وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەر، رێکخەری کارە زەمینییەکانی فڕۆکەخانە و دواتر جێگری بەڕێوەبەری گشتی بووە، پاش 40 ساڵ خزمەت لە کەرتی گشتی، بڕیاری خانەنشین بوونی دراوە.
هەندرێن هیوا موفتی، سێ بڕوانامەی لە زانستی سەربازی، فڕۆکەوانی، ئینگلیزی (وەرگێڕان) هەیە، بەو ماوەش کە خزمەتی لە فڕۆکەخانەکەی کردووە، پێی وایە، لایەنە ئەکادیمییەکە هاوکاری کارەکانی بووە لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکەی، بەتایبەت، کاتێک خانەنشین بووە وەزارەتی گواستنەوەی پێیان وتووە، توانیویەتى فڕۆکەخانەکە بگەیەنێتە ئاستێکى بەرز و نەخشەى باشى بەڕێوەبردن لە سەرجەم سێکتەرەکان.
خانەنشین بوونی هەندرێن هیوا موفتی، لە پۆستی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی؛