دوو دیمه‌نى رێگاكه و دروستكردنى پرد ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى گوندى كانى به‌یته‌ش.
یه‌كه‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ ئه‌م گونده
گوندێكی سه‌نگاو حكومه‌ت رێگاى بۆ دروستكردن و خۆشیان قه‌نته‌ره و پرده‌كان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندى “كانى به‌یته‌ش” له سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاوى سه‌ر به چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه رێگایه‌كی چه‌وڕێژى بۆ دروستكرا، خه‌ڵكه‌كه‌ش خۆیان ئه‌و پرد و قه‌نته‌رانه‌یان بۆ رێگاكه دروستكرد كه پێویست بوو.
رێگاكه له سنوورى مه‌سۆییه‌كانه‌وه كه ده‌چێته ئاوه‌سپی، به درێژایی 2.5 كیلۆمه‌تر بۆ گونده‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى چه‌مچه‌ماڵ دروستكرا.
مامۆستا ئامانج كانى به‌یته‌ش، خه‌ڵكی ئه‌م گونده به 964ـى وت، رێگاكه پێویستى به چه‌ند پرد و قه‌نته‌ره‌یه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان دروستیان كردووه.
له‌رێگه‌ى بلۆك، بۆرى و ئه‌نبوبى كۆنكرێتییه‌وه دروستیان كردن.
وتیشی “رێگاكه پێویستى به هه‌شت قه‌نته‌ره و پردێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى بارانى لێ كۆنه‌بێته‌وه و رێگاكه‌ش تێكنه‌چێت، بۆمان دروستكرد”.
پێشتر ئه‌م گونده، رێگایه‌كی لاوه‌كى هه‌بوو، به زستانان كێشه‌یه‌ى زۆر بۆ هاتوچۆكردنیان دروست ده‌بوو .
كانى به‌یته‌ش، له‌كاتى ئه‌نفاله‌كاندا 15 ماڵى لێبووه، دواى تێكدانى خانووه‌كان، هه‌موویان ئه‌نفالكراون، ئه‌م مامۆستایه‌ش ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌م قوربانیدانه‌یان كه‌چی نه كاره‌با له گونده‌كه‌یان هه‌یه و نه بیری ئاو، به‌ڵكو كانییه‌كیان كردووته سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان.