عومانییەكان لە چایخانەی مەچكۆ بوون
كێ هاتووە؟
عومانییەكان لە چایخانەی مەچكۆ بوون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شاندێكی سەڵتەنەی عومان لە شاری هەولێرن و شەوی رابردوو لە چایخانەی مەچكۆ چای و قاوەیان دەخواردەوە، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت بۆ وەبەرهێنان هاتوون.
شاندەكە بە سەرۆكایەتی وهزیری بازرگانی و پیشەسازی قەیس بن محەمەد ئەلیوسفە و سەردانی هەولێریان كردووە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە 4.2.2025 بە 964ی راگەیاند، شاندەكەی عومان بە مەبەستی دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و ئەنجامدانی وەبەرهێنان هاتوون، دیداریان لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و چەند لایەنێكی دیكە هەبوو.
بە پێی راگەیاندراوی پارێزگاش، شاندەكەی عومان لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم و پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، شەوی رابردوو لە چایخانەی كولتووریی مەچكۆ بەیەكەوە دانیشتن و چای و قاوەیان خواردەوە و باسیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عومان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کردەوە .
ئاماژە بەوەشكراوە، هەردوولا بەدەم چاخواردنەوەوە باسیان مێژووی دێرینی هەولێر و قەڵا و شوێنەوارە مێژووییەكانی شارەكە كردووە.