شەوو رۆژ لەگەڵ خاوەن هەق
964 دەنگ و رەنگی مامۆستا مانگرتووەکانی سلێمانی
+964
دیلان محەمەد -سلێمانی
مامۆستا و فەرمانبەرە مانگرتووەكانی سلێمانی، سوپاسی تۆڕی 964 دەكەن، كە لە حەوت رۆژی رابردوودا رووماڵێكی پیشەیی و بێلایەنانەی رووداو و پێشهاتەكانی مانگرتنەكەی كردووە.
ئەوان دەڵێن، 964 ئێمەی جێنەهێشتووە و تەنانەت بۆ خۆیشیان بۆ هەواڵەكانی دەرەوەی خێوەتەكە، هەر بۆ 964 دەگەڕێنەوە، هێز و وزەشیان لە رووماڵ و بایەخدانەكەی 964 وەرگرتووە و پێزانیان هەیە.