لێرەوە بیزانە
هۆکاری بێ کارەبایی چەند گەڕەکێکی هەولێر چییە؟
964+
ژێوار خدر
لە بەیانییەوە کارەبای نیشتمانی لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر نییە و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێریش دەڵێت چەند کاتژمێرێکی دیکە کارەبا دێتەوە.
بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر بە 964ـی وت، بەهۆی کارکردن و چاکسازی لە محاویلەکان کارەبا بۆ پڕۆژەی رووناکی بڕاوە و خەریکن کاری تێدادەکەن.
وتیشی، کارەکان بەرەو تەواو بوونە و پێش کاتژمێر 12:00ەی ئەمشەو کارەبای ئەو گەڕەکانە دێتەوە کە کارەبایان نەبووە.
بەپێی زانیارییەكانی 964 كە لە هاوڵاتیانی وەرگرتووە، لە بەیانیی زووی ئەمڕۆوە لە چەند گەڕەكێكی هەولێر كارەبای نیشتمانی بڕاوە، بە تایبەتی لە گەڕەكەكانی نەورۆز و كوردستان، هەروەها شارەوانی و 94.