ئوم فەهد شەش مانگ زیندانی دەکرێت
+964
پەرستۆ ساڵح
بلۆگەری عێراقی “ئوم فەهد” سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئةمرِؤ سێشەممە 7ـي شوبات، دادگای تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر بلۆگەری عێراقی “ئوم فەهد”دا سەپاند، بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی بابەتی خراپ لە سۆشیال میدیا.
بەپێی بڕیارەکەی دادگا، ئەو بلۆگەرە لە زیندانێکی ژنان لە رةسافەی بەغدا زیندانی دەکرێت.
ڕۆژی هەینی رابردوو، سەرچاوەیەکی ئەمنی فەرمیي عیَراقی بڵاویکردەوە، شەش کەس لە سۆشیال میدیا دەستگیرکراون، لە ناویاندا ژنە بەناوبانگەکان، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتی خراپ و پێشێلکردنی ئاداب و ئەخلاقی گشتی کۆمەڵگة.
لیژنەی دادوەری جگە لە ئوم فەهد، هەریەک لە حوسێن سەجمە، ئەسەل حوسام و چەند کەسێکی دیکەی لە سۆشیال میدیادا دەستگیرکردووە، بە تایبەت لەسەر ئاستی تیکتۆک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی دژ بە ئاداب و نەریتە کۆمەڵایەتيیەکان.
ئەم بڕیارە لەسەر بڕگەکانی ماددەی 431ی یاسای سزادانی عیَراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969 هەموارکراوە.