هەولێر
سفرەى سەفەرى و پلاسکۆ سەیرانگاى دڵۆپەى داپۆشیوە
964+
وریا فەتاح
باران دەنگى نییە و وەک دەڵێن کەشەکە بەهارییە و ماڵى ئەوەیە دوانیوەڕۆیان بچیتە سەیرانگاى دڵۆپە و تکە لێ بدەى، بەڵام بەو شێوەیە نا کە دواى نانخواردن هەرچى قاپ و کەوچک و دەبەى ئاوە لە شوێنەکە فڕێى بدەیت و ژینگەى شوێنەکە بشێوێنى.
پەیامنێرى 964 ئەمڕۆ چووە بۆ سەیرانگاى دڵۆپە کە دەکەوێتە پشتى کەسنەزانى هەولێر و دیمەنى پاشماوەى ئەو کەسانەى تۆمارکردووە کە دوانیوەڕۆیان بۆ گۆڕینى جەو بۆى دەچن.
بەپێى دیمەنەکان بێت، سفرەى سەفەرى و پلاسکۆ و دەبەى ئاو و شوشەى خواردنەوە کحولیەکان، دیمەنى جوانى سەیرانگاکەى تێکداوە.