تەرمەکەى لە پزیشکى دادییە
لە سێمێل کەسێک بە گولـلە کوژرا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، لەناو سەنتەرى قەزاى سێمێڵ کەسێک بە گولـلە کوژرا و ئێستا تەرمەکەى رەوانى پزیشکى دادى هۆک کراوە و پشکنینى بۆ دەکرێت.
رووداوەکە لە سەنتەرى قەزاى سێمێل لە نزیک پارکى فرەشین روویداوە و کەسێک بە کڵاشینکۆف دەسڕێژى گولـلەى لە کەسێکى دیکە کردووە و کوشتوویەتى.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنووری قەزای سێمێل، وێڕاى پشتڕاستکردنەوە زانیارییەکە بۆ 964 وتیشى،”ئێستا هێزە ئەمنییەکان و لایەنى پەیوەندیدار سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە”.
دەشڵێت: ئەو کەسەى کوژراوە ناوى (ن.ع.د) تەمەنى 40 بۆ 45 ساڵە، بەڵام تائێستا تۆمەتبار دەستگیر نەکراوە.
وەک ئەوەى باسى کرد، بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکارى کوشتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکى کۆمەڵایەتى.