لە سنوورى نێوان کەرکوک و سەڵاحەدین

فڕۆکەى ئێف 16 مەفرەزەیەکى داعشى لەناوبرد

964+

وریا فەتاح

شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق، لە ناوبردنى حەشارگەیەکى داعشى لە سنوورەکانى نێوان کەرکوک و سەڵاحەدین راگەیاند و دەڵێت، بە فڕۆکەى ئێف 16 چالاکییەکە ئەنجامدراوە.

شانەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردووەتەوە کە لەژێر چاودێری و پلاندانانی شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، توانیان چاودێری مەفرەزەیەکى چەکدارانى داعش بکەن لە یەکێک لە میوانخانەکانى سنوورى نێوان سەڵاحەدین و کەرکوک.

وەک باسکراوە، دواى دەستنیشانکردنى ئامانجەکان، فڕۆکەى ئێف 16 دوو هێرشى ئەنجامداوە و توانیوەتى ئامانجەکانى بپێکێت و سەرجەم چەکدارەکان لەناو بەرێت.

"تورکیا ژێرخانى رۆژئاواى کوردستان بە ئامانج دەگرێت و کار بۆ گەڕانەوەى داعش دەکات"