یەکێک لە ئامێرەکانی شارەوانی هەڵەبجە لە کاتی لابردنی زیادەڕۆییەکاندا وێنە: شارەوانی هەڵەبجە
لە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکاندا
شارەوانی هەڵەبجە سیاجی لەسەر دوو موڵکی شارەوانییەکەی تێکدا
964+
ژێوار خدر
شارەوانی هەڵەبجە لە پاڵ پاراستنی مافی گشتی گرنگی بە جوان راگرتنی سیمای پارێزگاکە دەدات و لە یەک هەفتەدا سێ هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی لە سەنتەری شاری هەڵەبجە ئەنجامداوە و سیاجی دوو موڵکیشییان تێکداوە کە بەشێوەی زیادەڕۆیی کراون.
شارەوانییەکە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە فەیسبوک نوسراوێکییان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، هەڵمەتەکە لەپێناو پاراستنی مافی گشتی و جوان راگرتنی سیمای شار و جێبەجێ کردنی بنەماکانی نەخشەسازی و دروست کردنی شار و پارێزگاری لە ماڵ و موڵکی شاروانی راگەیاندراوە.
دەشڵێت، هەردوو بەشی زیادەڕۆیی و پۆلیسی شارەوانی بەهەماهەنگی لەگەڵ قائمقامیەت، پۆلیس و ئاسایشی ناوندی پارێزگای هەڵەبجە هەڵمەتی سێیەمیان بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەم هەفتەیەدا جێبەجێ کردووە.
باسی لەوەشکردووە، سیاجی دووپارچە زەوەیان لە کەرتی یەکی دەوروبەری هەڵەبجە تێکداوە، کە لەساڵانی رابردوودا کرا بوون، رووبەری یەکێکیان زیاتر لە هەشت دۆنم و ئەوی دیکەیان چوار دۆنم بووە و موڵکایەتییەکەشیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی.