دوو برینداریش هەیە
تاکسییەک خۆى بە ستوونێکى کارەبادا کێشا و دوو کەس گیانیان لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
کەمێک لەمەوبەر، لەسەر شەقامى سەرەکیى بارزان لە شارى دهۆک، رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا و دوو برینداریش هەیە.
رووداوەکە کاتژمێر 10:00ـى ئەمشەو روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تاکسى کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و خۆى بە ستوونێکى کارەبادا کێشاوە.
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت،”لە تاکسییەکەدا چوار سەرنشین هەبوون، شۆفێر و سەرنشینێک گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسەکەى دیکەش بریندار بوون”.
تەرمەکان ئێستا لە پزیشکى دادى دهۆکن و بە وتەى بەربهارى، توێکارى پزیشکیان بۆ دەکرێت و بریندارەکانیش رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ئازادى کراون.
“بریندارەکان چارەسەر وەردەگرن و برینەکانیان جێگاى مەترسى نین”، هەیسەم بەربهارى واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح