لە سلێمانی
فریاگوزاری خێرا بۆ مامۆستایانی مانگرتوو دەکرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پێی نایە رۆژی سێیەمەوە و تا بێت دۆخی مامۆستاکان بەهۆی مانگرتنەوە بەرەو خراپی دەچێت.
ئاکۆ کەریم کارمەند لە فریاگوزاری خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، رۆژانە چەند جارێک سەردانی خێوەتی مانگرتنی مامۆستایان دەکەن و پشکنینیان بۆ بە ئەنجام دەگەیەنن.
باسی لەوەکرد، کاتێک هاوڵاتی نان ناخوات دوای چەند رۆژێک نیشانەی بێ هێزی لێ دەردەکەوێت و گرفتیان بۆ دروست دەبێت.