پێشتر قورئانی سووتاندبوو

سەلوان مۆمیکا بە کوژراوی دۆزرایەوە 

964+

توانا نەقی

رۆژنامەیەکی سویدی ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە سەلوان مۆمیکا کە پێشتر قورئانی سووتاندووە بە کوژراوی لە شوقەکەیدا دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە رۆژنامەی ئێکسپرێسنی سویدی ئاماژەی بەوەکردووە، سیلوان مۆمیکای تەمەن 38 ساڵ بە گوللە کوژراوە ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەڕەشی لەسەر بووە بە بۆنەی سووتاندنی قورئانەوە.

لە راپۆرتەکەی ئەو رۆژنامەیەدا هاتووە، کە پۆلیس وتوویەتی پێشتر بریندار کراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بۆیە پۆلیس ئافادار بووە و هەرزوو چوونەتە ئەو ناوچەیە.

سەلوان مۆمیکا گەنجێکی عێراقییە و له‌ 28ی حوزەیرانی سالێ 2023، لە ژێر پاراستنی پۆلیسدا لە سوید کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند و دواتر رووداوی هاوشێوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش توڕەیی جیهانی ئیسلامی لێکەوتەوە.

سەلوان مۆمیکا پەیوەندی نێوان دوو وڵاتی تێکدا

سەلوان مۆمیکا پەیوەندی نێوان دوو وڵاتی تێکدا

سوێد سەلوان مۆمیکا دەردەکات

سوێد سەلوان مۆمیکا دەردەکات