"كاره‌بایان لێدراوه و بكه‌ره‌كان نه‌ناسراون"
ژینگه‌ى سۆران ورده‌كارى كۆمه‌ڵكوژى ماسییه‌كانى رووبار‌ى باڵه‌كیان بۆ 964 باسده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران به‌داوداچوونى بۆ ئه‌و ماسیانه كرد كه له رووبار‌ى باڵه‌كیانى سنوورى قه‌زاى ناوەندی سۆران كۆمه‌ڵكوژ كرابوون، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت “كۆمه‌ڵكوژى ماسییه‌كان به لێدانى كاره‌با كراوه و ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌شیان كردووه، نه‌ناسراون.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌ى ده‌ستى 964 كه‌تبوو له‌باره‌ى كۆمه‌ڵكوژكردنى ئه‌م ماسیانه بۆ فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆرانى نارد، ئه‌وكات راسته‌وخۆ ده‌ستیان به به‌دواداچوون كرد و به‌ڵێنی سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌شیان راگه‌یاند كه ئه‌م كاره‌یان كردووه.
تاریق رواندزى، یه‌كێك له چالاكوان و ژینگه‌پارێزانى سنوورى سۆران، كه له رواندز داده‌نیشێت، گرته ڤیدیۆیه‌كه‌ى بڵاوكردبووه‌وه و وتبووى كه ئه‌م ماسیانه‌ى رووباری باڵەکیان، لە رێگای دەرمانەوە کۆمەڵکوژ کراون، ئه‌وكات داواشی كردبوو لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بەدواداچوونی بۆ بكات.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران، به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ هۆبه‌ى یاسایی فه‌رمانگه‌كه‌ى سه‌ردانى شوێنى رووداوه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م رووباره كردووه، كه كه‌وتووه‌ته نزیك گوندى مه‌جیداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كۆمه‌ڵكوژ كردنى ماسییه‌كان له‌رێگه‌ى لێدانى ته‌زووى كاره‌باوه ئه‌نجام دراوه.
ئه‌وكات كه چووبوونه سه‌ر رووباره‌كه، بینیبوویان هێشتا نزیكه‌ى سێ فه‌رده ماسی له‌و شوێنه كه‌وتبوون كه به‌شێكی كه‌مى ماسیه‌كان به زیندوویی مابوونه‌وه.
وتیشی “ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه نه‌ناسراون، ئه‌و چه‌ند ماڵه‌ى له‌نزیكی رووباره‌كه‌شم وتیان ته‌نیا گوێیان له‌ده‌نگێكی به‌رز بووه، به‌ڵام كه‌سیان نه‌بینیوه”.
هۆبه‌ى یاسایی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه به‌رده‌وامه له به‌دواداچوونه‌كانى و ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ده‌چنه بنكه‌ى پۆلیسی گۆڕه‌ز كه نزیكترین بنكه‌یه له‌شوێنى رووداوه‌كه سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كه‌ن كه ئه‌م كاره‌یان كردووه.
هه‌ژار ماهیر ده‌ڵێت، به‌پێی یاسای ژمارە (8ـی ساڵی 2008) له‌ماده‌ى ژماره 31 له خاڵى یه‌كه‌م باس پاراستنى سامانى ماسی ده‌كات و به‌پێی ماده‌ى 42 ش، سزاى به‌ندكردنى یه‌ك مانگ به‌سه‌ر بكه‌رى ئه‌م كارانه ده‌سه‌پێندرێت و هه‌مانكات سزاى پێبژاردنیشیان بۆ داناوه كه له 50 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له 200 ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت.