• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

با ناوخۆ ساغ بکرێتەوە

کشتوکاڵ نایەوێ تا کۆتایی ئەمساڵ پەتاتە هاوردە بکرێ

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی پەتاتە، تا کۆتایی ئەمساڵ قەدەغەکراوە و پشت بە بەرهەمی ناوخۆ دەبەسترێت.

بەگوێرەی نوسراوی وەزارەتی کشتوکاڵ کە بۆ سەرجەم گومرکەکان نێردراوە لە دوو رۆژی داهاتووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

هیوا عەلی وتەبێژی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە 964ی راگەیاند، بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاوردەی پەتاتەی خواردن لە دەرەنجامی تێپەڕاندنی ئاستی خۆبژێوییە لە کوردستان و بوونی بەرهەمێکی زۆری پەتاتەیە لە ساردخانەکان و کێڵگەکانیش.

لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە دوو وەرزدا پەتاتە بەرهەم دەهێنێت و جگە لە پێویستی ناوخۆش بەشێکی زۆری ئەو پەتاتە دەچێتە کارگەکانی چپس و فینگەر و بەشێکیش هەناردە دەکرێت بۆ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی.

وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەی خستەروو، بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی فەرمانگەکانی کشتوکاڵ لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان گەڕاندویانەتەوە بۆ وەزارەت ئەو بڕیارەیان دەرچواندووە و دەشیانەوێت کار بۆ ساغکردنەوە و  بازاڕکردنی ئەو پەتاتانە بکە کە لە پێویستی ناوخۆ زیاترن.

ساڵی رابردوو وەزعی پەتاتە زۆر باشبوو، کیلۆیەک پەتاتە زیاتر لە 600دیناری دەکرد و جوتیارانی پێنجوێنیش بڕێکی زۆری بەرهەمی پەتاتەیان هەبوو.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

سبەی سێیەم وەجبەی نەوت دەگاتە پێنجوێن

سبەی سێیەم وەجبەی نەوت دەگاتە پێنجوێن

لە کۆیە

یادی 107 ساڵەی لە دایکبوونی دڵداری شاعیر کرایەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.2.2025، یادی 107 ساڵەی لەدایکبوونی شاعیر یونس رەئووفە کە ناوسراوە بە (دڵداری شاعیر) خاوەنی شعری مارشی نەتەوەیی کورد (ئەی رەقیب).

دکتۆر هاوژین سڵێوە مامۆستای زانکۆ بە 964ـی وت، لە هەموو وڵاتان یادی شاعیری نەتەوەیی دەبێت ساڵانە چەند سەعاتێکی بۆ تەرخانبکرێت و بە چەندین بڕگە یادی بکرێتەوە، چونکە دڵدار جگە لەوەی شاعیرێکی نەتەوەییە شۆڕشگێڕێکی نەتەوەییشە کە بووەتە رەمزی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

وتیشی، “مەزاری دڵداری شاعیر دەبووایە هەمووی گوڵ و گوڵزار بووایە بۆ ئەوەی هەر میوانێک یان هەر وەفدێک هاتن بە شکۆوە بیهێنین بۆ ئێرە وەک ئەوە نەبێت قوڕ و لیتەی لەسەربێت، چونکە لە زۆر وڵاتان هەمووی بە سیستەم کراوە و بە بلیت دەچیتە ژوورەوە و چەندین بەڵگە و کتێبخانە و شوێنی کەلتووری هەیە بۆ ئەو جۆرە کەسانە”.

دڵداری شاعیر لە ساڵی 1918 لە کۆیە لەدایکبووە و لە ساڵی 1948 لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە، دواتر تەرمەکەی دەهێندرێتەوە کۆیە و لە قشڵەی کۆیە بە خاکی دەسپێرن.

بەناوبانگترین شیعری دڵدار، ئەی رەقیبە کە لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا و ٢ ساڵ پێش مردنی کرا بە سروودی نیشتیمانی کۆماری مەهاباد و تا ئێستاش ھەر لەلایەن زۆربەی کوردەکانەوە وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی