بە مەرج راژەی وەزیفییان بۆ درێژ دەکرێتەوە

ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە لە تەندروستی گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە

964+

توانا نەقی

ئەو فەرمانبەرانی خانەنشینی دەیانگرێتەوە لە تەندروستی گەرمیان ئاگادار دەکرێنەوە بە کۆمەڵێک مەرج دەتوانن راژەی وەزیفییان درێژ بکەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تەندروستی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە بەپێی یاسای نوێی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق خانەنشین دەبن، ئەگەر ئەو مەرجانەی دیاری کراوە تیایاندا بێت دەتوانن بەردەوام بن لە ئەرکەکەیان.

دەشڵێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو  ناو و نووسراوی پێویست بگەیەننە دیوانی بەڕێوبەرایەتی بەمەبەستی درێژکردنەوەی راژەی وەزیفییان.

مەرجەکان پێکهاتوون لە: 

– ئەو فەرمانبەرانەی کەسی پلە یەک و پلە دوویان شەهید و ئەنفالە.
– ⁠ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسیی بوون.
– ⁠ئەو فەرمانبەرانەی فەسڵکراوی سیاسیین.
– ⁠ئەو فەرمانبەرانەی پزیشکی پسپۆڕی دەروونی و بێهۆشکاریی دادیین.

تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی ناوی ئەو فەرمانبەرانە، رۆژی یەکشەممە 2.2.2025 کاتژمێر 10:00ـەی  سەرلەبەیانییە، بەپێچەوانەوە دواتر مامەڵەکانیان رایی ناکرێت.

ئاگادارییەکی تایبەت بە خانەنشینی کەسوکاری شەهیدان بڵا...

ئاگادارییەکی تایبەت بە خانەنشینی کەسوکاری شەهیدان بڵاوکرایەوە