گیریان خواردبوو

دوو کەس لە ناو مەسعەد رزگارکران

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ، تیمەکانى بەرگرى شارستانى هەولێر دوو کەسیان رزگار کرد کە لەناو بەرزکەرەوە (مەسعەد)ێک، گیریان خواردبوو.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر لە گروپى واتساپەکەى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11ـى بەیانى لەگەڕەکى بەختیارى، تیمى رزگارکردن ئاگادارکرایەوە بە هاناى دوو هاوڵاتییەوە بچن کە لە بەرزکەرەوەیەک گیریانخواردبوو.

باسى لەوەشکرد، دواى بەهاناوەچوونى تیمەکانیان، توانیویانە دوو کەسەکە کە بەنەتەوە عەرەبن، بەسەلامەت رزگار بکەن.

بە وتەى شاخەوان سەعید، بەرگرى شارستانى هەولێر، تیمى تایبەتى هەیە بۆ ئەو حاڵەتانە و لە دەرەوە راهێنانیان پێکراوە کە دەتوانن بە 20 خولەک کەسێک رزگار بکەن کە لە ناو بەرزکەرەوەدا گیر بخوات.

داواش دەکات، لە حاڵەتى رووداوى لەو شێوەیە لە رێگەى ژمارە 115 و 125 ئاگاداریان بکەن، تیمەکانیان بەزوویى دەگەن.

شەوى رابردوو لە هەولێر کەسێک لە ناو مەسعەد رزگار کرا

شەوى رابردوو لە هەولێر کەسێک لە ناو مەسعەد رزگار کرا