"سکاڵا لە حکومەت دەکەین"

رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە ھەڵەبجە: رووفاتەکانمان بۆ بھێننەوە موچەمان ناوێت

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ئەمڕۆ 28.1.2025 رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە بەردەم بینای پارێزگای ھەڵەبجە یاداشتێکیان دایە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی مافە یاساییەکانیان کە خۆی دەبینێتەوە لە بڕینەوەی موچە بۆیان و ھێنانەوەی رووفاتی شەھیدەکانیان لە نووگرە سەلمان.

محەمەد عەلی، نوێنەری رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال بە 964ـی وت، “وەک رزگاربووانی ھەڵەبجە تا ئێستا 55 رووفاتی شەھیدەکانمان لە نووگرە سەلمانن و ھێشتا نەھێنراوەتەوە، داواکاری سەرەکیمان ھێنانەوەی رووفاتەکانمانە، رووفاتی کەسوکارمان بۆ بھێننەوە ئەو موچەیەی بڕیاربوو بۆمان ببڕدرێتەوە نامانەوێت”.

روونیشکردەوە، لە ساڵی 2011ـەوە ناسنامەیان بۆ کردووین کە دەبوو بەو ناسنامەیە موچە وەرگرین، بەڵام تا ئێستا ھیچ موچەیەکمان بۆ نەبڕاوەتەوە و ئێمەش پێمان واییە ئەمە گاڵتەکردنە بە ھەستی رزگاربووان، ھەربۆیە ماوەی 10رۆژ دەدەینە حکومەت کە داواکارییەکانمان بۆ جێبەجێ بکات ئەگەر نا ناچار دەبین پەنا ببەینە بەر دادگای فیدڕاڵی عێراق.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زانیاری و نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەردە...

زانیاری و نموونەی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان وەردەگیرێ