رەوشی كەشوهەوا

گەرمیان لە ئێستاوە گەرمی كردووە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بە پێی پێشبینییەكانی كەشوهەوای كوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 19 پلە و سبەیش دەبێتە 20، لە ئێستاوە جەوی گەرمیان گەرمی دەكات، ئاسمانیش لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت.

بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 28.1.2025 ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەكەی لەسەرخۆ دەبێت 5 بۆ 15 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ، پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 18

سلێمانی: 14

دهۆک: 18

کەرکوک: 19

زاخۆ: 18

هەڵەبجە: 18

حاجی ئۆمەران: 1

سۆران: 15

گەرمیان : 19