رێگایەک لە كەركوک دوای چەند ساڵێك لە داخستنی كرایەوە. فۆتۆ: ئاژانسی هەواڵی عێراق
بەردە كۆنكرێتییەكان هەڵگیران
رێگایەک لە كەركوک دوای چەند ساڵێک لە داخستنی كرایەوە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، لابردنی بلۆکی کۆنکرێتی و کردنەوەی یەکێک لە رێگا سەرەکییەکانی پارێزگای کەرکوکی راگەیاند، کە ساڵانێک بوو بەهۆی ترس لە کردەوەی تی*رۆ*ریستی داخرابوو.
فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک فەتاح مەحمود ئەلخەفاجی لە لێدوانەكانیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، بە هاوکاری بەڕێوەبەری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوک، دیوارە کۆنکرێتییەکانی رێگای بەستنەوەی هەردوو گەڕەكی عەسكەری و قادسیەی لابرد، كە دەكەوێتە ناو شاری كەركوک و چەند ساڵێك بوو بەهۆی بوونی كاری تی*ر*ۆریستی داخرابوو
وتیشی، “هەوڵی گەورەی هێزە ئەمنییەكان لە كەركوک، وایكرد ئاسایشی شارەكە سەقامگیر بێت و چەكدارە تیرۆریستەكان لەناوببرێن”.