ئەگەر رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانى لەسەر نەبێت

وەزارەتى دارایى: خەرجى سەفەرى شاندەکانى دەرەوەى وڵات رادەگرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێم، رێنماییەکانى تایبەت بە خەرجى و داهاتى وەزارەت و دامودەزگاکانى هەرێمى بڵاو کردەوە و بڕیاریداوە، خەرجى ئەو شاندانەى دەرەوەى وڵات رابگریت ئەگەر رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیرانیان نەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى دارایى و ئابورى هەریم، گشتاندنی دارایی ژمارە 2ـی ساڵی 2025ـى تایبەت بەخەرجی و داهاتی وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانى بڵاو کردەوە کە تێیدا چۆنییەتى خەرجییەکانى ئەمساڵى بۆ راپەڕاندنى ئیش و کارەکان لە وەزارەت و دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێمى روونکردووەتەوە.

بەپێى یەکێک لەو بڕیارانەى وەزارەتى دارایى داویەتى، هەر فەرمانبەرى شاندێک بەبێ رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران گەشتى دەرەوە بکات، وەزارەتى دارایى هیچ پارەیەکى بۆ خەرج ناکات.

لە بڕیارێکى دیکەشدا، وەزارەتەکە بڕیاریداوە بە بەردەوامبوون لە جەرجکردنى مانگانەى پاککردنەوە و خواردنى نەخۆشەکان و بەندییەکان و خاوێنکردنەوەى شار و چارۆچکە و فڕۆکەخانەکان.

تەواوى بڕیار و رێنماییەکانى خەرجى دارایى ساڵى 2025: