زیاتر لە 20 رۆژە

تەندروستیی هەڵەبجە: دەسەڵاتی خەرجکردنی هەموو پارەیەکمان لێسەندراوەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە دەسەڵاتی خەرجکردنی هەموو پارەیەکیان لێسەندراوەتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی کەمی بۆ پارێزگای هەڵەبجە داناوە و ئەمەش وایان لێدەکات کە پەنا ببەن بۆ رێکخراو و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە هاوکارییان بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26.1.2025، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، رەزامەندیی خەرجکردنی هیچ بڕەپارەیەک نەهاتووە بۆ تەندروستیی هەڵەبجە و ناچار پەنایان بۆ رێکخراو و کەرتی تایبەت بردووە بۆ هاوکاریکردنیان لە دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان، هەر بۆیە ئەمڕۆ کۆمپانیای ‘ئاوامێدیکا’ کۆمەڵێک پێداویستیی پشکنینی بۆ تەندروستیی هەڵەبجە دابینکرد.

لەبارەی رادەستکردنی تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بە کۆمپانیایەکی تایبەت، د. ئازاد مستەفا وتی، لە هەڵەبجە رێگە بەوە نادەن تاقیگەکانی و بەو گرێبەستە تاقیگەکانی هەڵەبجە نزیکەی 10 ئەوەندەی ئێستا داهاتیان پێویست دەبێت.

ماوەی چەند مانگێکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، خزمەتگوزارییەکانی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان دەدات بە کەرتی تایبەت و ئەمە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، بەشێک لە بەرپرسانی کەرتی تەندروستی دەڵێن دەبێتە بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان.

تەندروستی هەڵەبجە ئاماری شەش مانگی بڵاوکردەوە

تەندروستی هەڵەبجە ئاماری شەش مانگی بڵاوکردەوە