لەكاتی كاركردن
كرێكارێك لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی کەوتە خوارە و گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 26.1.2025، لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی مایۆركا سیتی لە سلێمانی، كرێكارێكی تەمەن 27 ساڵ، کە خەڵکی گوندی حاجیتانە لە دوکان لە كاتی كاركردندا كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
سامان نادر، بەرپرسی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، كرێكارێك لە پڕۆژەی مایۆركا سیتی، لە ناوچەی مەلا داودی سلێمانی لە كاتی كاركردندا كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، كرێكارەكە هێنراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە، فریاكەوتنی خێرای سلێمانی تەرمەكەی گەیاندووەتە پزیشكی دادی سلێمانی.
باسی لەوەش کرد، كرێكارەكە ناوی (م،ع)، تەمەنی 27ساڵە، تەرمەكەشی رادەستی كەسوكارەكەی كراوەتەوە و بردوویانەتەوە بۆ گوندی حاجیتانی سەر بە ناحیەی پیرەمەگرون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر