دیمه‌نێكی مكاتى ئاڵوگۆڕى ته‌رمه‌كان... وێنه: وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق.
خاچی سوور چاو‌دێر بووه
ئه‌مڕۆ عێراق و ئێران 62 روفاتی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌یان ئاڵوگۆڕكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ردوو وڵاتى عێراق و ئێران 62 ته‌رمیان رادەستی یەکترى کردەوە کە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوانیاندا کوژرابوون و بەشێکیشیان ناسنامەیان نادیارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئه‌م ئاڵوگۆڕه لە دەروازەی سنووری شەلامجەوە له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه.
ئێران 21 تەرمی دایه‌وه عێراق و عێراقیش 41 ته‌رمى راده‌ستى ئێران كرده‌وه.
به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى مافه‌كانى مرۆڤ سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات و به چاودێرى لیژنه‌یه‌ك له خاچی سوورى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌م كاره‌ى كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، تەنیا یەکێک له روفاته‌كان نه‌ناسراوەتەوە و بڕیارە پاش پشکنینی دی ئێن ئەی، ئەوانەی دیکەش رادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.
ساڵی 1980 دا جەنگ لە نێوان عێراق و ئێران هەڵگیرسا و ماوەی هەشت ساڵ خایاند، بە هۆیەوە نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە هەردوولا کوژران و زیانێکی ئابووری زۆریشی بە هەردوو وڵات گەیشت.
هێشتا "مین"ی شەڕی هەشت ساڵە هاوڵاتی کورد دەکاتە ئامانج