دەستیان بە پڕکردنەوەى فۆڕم کردووە

مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکوک دەچنە سەر بەغدا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکوک، کەوتنە خۆیان و بەڵێنیان لە وەزارەتى پەروەردەى عێراق وەرگرتووە بۆ گواستنەوەى راژەکانیان بۆسەر بەغدا، بەقسەى لقى کەرکوکى سەندیکاى مامۆستایانى کوردستانیش بێت، وەزیرى پەروەردەى هەرێمیش رەزامەندە.

لە ئێستادا لقى کەرکوکى سەندیکاى مامۆستایان دەستیان کردووە بە پڕکردنەوەى فۆڕمى ئارەزوومەندا بۆ ئەو مامۆستایانەى دەیانەوێت بچنە سەربەغدا و ماوەى 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

چەند رۆژێک لەمەوبەر لقى کەرکوکى سەندیکاى مامۆستایان لەگەڵ وەزارەتى پەروەردەى عێراق کۆبوونەتەوە و بە وتەى کەمال شەریف سەرۆکى لقەکە کە بۆ 964 قسەى کردووە، رەزامەندى وەزارەتى پەروەردەى عێراقیان وەرگرتووە بۆ پڕکردنەوەى فۆڕم لە مامۆستایانى خوێندنى کوردى تا راژەکانیان بۆسەر بەغدا بگوازنەوە.

حەوت هەزار و 445 مامۆستا و فەرمانبەرى خوێندنى کوردى راژەیان لەسەر وەزارەتى پەروەردەى هەرێمە، وەک ئەوەى سەرۆکى لقى کەرکوکى سەندیکاى مامۆستایانى کوردستانیش باسى دەکات، بە گواستنەوەى راژەکانیان، هەموو 24 و 25ـى مانگێک، موچە وەردەگرن و هاوتاى بەغدا دەکرێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مامۆستایانى خوێندنى کوردى بەردەوامن لە بایکۆت و گردبو...

مامۆستایانى خوێندنى کوردى بەردەوامن لە بایکۆت و گردبوونەوە