دوو دیمه‌نى جیاوازى ماده‌كه...وێنه: رێكخراوى ئاینده.
بۆ پاراستنى ئاو و ژینگه‌یه
داوا ده‌كرێت به‌رهه‌مى “پۆڵیته‌ر” له كشتو‌كاڵى كوردستان به‌كاربهێندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
داوا ده‌كرێت به‌رهه‌مى پۆڵیته‌ر له‌بوارى كشتو‌كاڵى هەرێمى کوردستاندا به‌كاربهێندرێت، چونكه هه‌م ژینگه ده‌پارێزێت و هه‌میش به‌فیڕۆدانى ئاو كه‌مده‌كاته‌وه.
پۆڵیته‌ر، ماده‌یه‌كه له‌ژێر رووه‌ك و دره‌خته كشتوكاڵییه‌كان داده‌ندرێت و یارمه‌تیان ده‌دات بۆ گه‌شه‌كردن له رووى ئاودان و باشی به‌رهه‌م
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه، به 964ـى راگه‌یاند، داوامان كردووه ئه‌م به‌رهه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى له هه‌رێمی كوردستان بناسێندرێت و له كشتوكاڵكردن به‌كاربهێندرێت، وه‌ك چۆن له عێراق ناسێندراوه.
وتیشی “به‌هۆى بوونى ماده‌یه‌كی سرووشتی ئاو كۆده‌كاته‌وه و به‌پێی پێكهاته‌ى ماده‌كه‌ش هیچ پاشماوه‌یه‌ك له‌دواى خۆیدا به‌جێ ناهێڵێت كه ژینگه تێكبدات.
به‌رهه‌مێكی وڵاتى فەڕەنسایە، یه‌كه‌مجار كه هێندراوه‌ته عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌و به‌شه‌ى كه ئاو كۆده‌كاته‌وه له پلاستیك دروستكرابوو، به‌ڵام دواتر گۆڕدرا بۆ ماده‌یه‌ك كه هیچ پاشماوه‌یه‌ك له‌دواى خۆى جێنه‌هێڵێت.
یه‌ك كیلۆ له‌و ماده‌یه بۆ 20 نه‌مام به‌كارده‌هێندرێت و نرخەکەشی گونجاوە، تاوه‌كو پێنج ساڵیش گاریگه‌رییه‌كانى بۆ ئه‌م نه‌مامانه ده‌مێنێت و وه‌كو په‌ینیش بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان رۆڵ ده‌بینێت.
سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه ده‌ڵێت، ماده‌كه له توانایدایه تاوه‌كو نزیكه‌ى 50%ـى ئاودان كه‌مبكاته‌وه كه نه‌مام و درەخته‌كانى پێ ئاو ده‌درێت و جۆرێك شێش له‌ژێر خاك بۆ نه‌مامه‌كان دروست ده‌كات”.
داوا له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمی كوردستان كراوه كۆنفڕانسی تایبه‌ت به‌م ماده‌یه له سنووره‌كانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جوتیاران به باشی له سووده‌كانى ئه‌م ماده‌یه بزانن و له كشتوكاڵكردن به‌كاری بهێنن، بۆ هەمان مەبەستیش داوا لە وەزارەتی کشتوکاڵ کراوە دوای هەڵسانگاندنی بۆ ئەم مادەیە بڕیاری بەکارهێنانی لە هەرێمی کوردستان بدات.