خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستان دەتوانن بەشداربن

نۆیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بۆ دەرمانسازان لە هیندستان بەڕێوەدەچێت

964+

شۆڕش قادری

نۆیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بۆ دەرمانسازان و پیشەسازی دەرمان لە هیندستان بەڕێوەدەچێت و خاوەنکار و کۆمپانیاکانی کوردستانیش دەتوانن بەشداری کۆنفڕانسەکە بکەن.

مەعروف هەرکی جێگری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی هەولێر بە 964ـی وت، “بڕیارە مانگی ئازاری داهاتوو، نۆیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بۆ دەرمانسازان و پیشەسازی دەرمان لە وڵاتی هیندستان بەڕێوەبچێت”.

“سەرجەم خاوەنکار و کۆمپانیاکانی پەیوەست بەو بوارە لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بەشداری کۆنفڕانسەکە بکەن و دەتوانن لەئێستاوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن”، مەعروف هەرکی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیا و بازارگانان دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر و بەشداریکردن لەم کۆنفڕانسە، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن.

بازرگانانی سلێمانی و هیندستان لە سلێمانی دیدارێک سازد�...

بازرگانانی سلێمانی و هیندستان لە سلێمانی دیدارێک سازدەکەن

دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازیی مۆڵەتی...

دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازیی مۆڵەتی كار وەردەگرن