هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
وتەبێژی كۆمیسیۆن روونكردنەوە دەدات
كەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێش 45 رۆژ لە كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی ئەم خولەی ئەنجام بدرێت.
جومانە غەلای ئەمڕۆ شەممە بە 964ی راگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018ی هەمواركراو، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە لای كەمەوە پێش 45 رۆژ لە كۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی ئەم خولەی ئەنجام بدرێت.
وتیشی، ئەو ماوەیە كورتترین ماوەیە و لەوە كەمتر نابێت هەڵبژاردن نەیەتە ئەنجامدان، بە دیاریكراویش تا پێش 25.11.2025 دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وادەیەك دیاریی بكەن.
پەرلەمانی عێراق ئێستا لە خولی پێنجەمی یاسادانانی دایە و مەحمود مەشهەدانی سەرۆكایەتی دەكات.