بڵاوبوونەوەى ڤیدیۆکەى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانى تەنى
ئەو پیاوەى هەمووان بەدوایدا دەگەڕێن لە 964 دەرکەوت
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
مەم ئەورەحمان ئەو پیاوە دنیادیدەیە کە چەند رۆژێکە ڤیدیۆکانی سۆشیال میدیایان تەنیوە، پیرە پیاوێکی ماندوو شەکەت، رۆژانە بە فرۆشتنی بنێشت بژێوی ژیانی خۆی دابین دەکات.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی شوێن ئەو چیرۆکە کەوت و پیاوە بە تەمەنەکەی دۆزییەوە، مام ئەورەحمان کە تەمەنی چووەتە سەروو هەشتا ساڵ، دەڵێت یەک دینار لە هیچ کەسێک وەرناگرم و رۆژانە بە بنێشت فرۆشتن 10، 12 هەزار دینارم دەست دەکەوێت، خوا نەیبڕێت بەشم دەکات.
مام ئەورەحمان رۆژانە لە چێشتخانەیەکی سلێمانی نان دەخوات، خاوەنی چێشتخانەکە دەڵێت: ئەوە 20 ساڵە لای ئێمە نان دەخوات، بەڵام تەواو هیلاکی کردین تا رازیمان کرد بێ بەرامبەر نان بخوات، چونکە مام ئەورەحمان نەفسیەتی زۆر بەرزەو دینارێک لە کەس وەرناگرێت.
دەشڵێت ئەو رۆژەی ئەم پیاوە بە تەمەنە دێتە لامان خوا زیاتر رزقمان دەدات و چێشتخانەکە قەرەباڵغتر دەبێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح