لۆگۆی وەزارەتی کارەبا - 964
"کێشەی کەمیی غاز هەیە"
وەزارەتی کارەبا: 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا کەمبوونەوەی 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی راگەیاند و دەڵێت، لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
ئەمڕۆ شەممە 25.1.2025، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەک کۆمپانیای داناغاز بڕی دابینکردنی غازی کەمکردووەتەوە ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا.
کەمبوونەوەی دابینکردنی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر دروستبووە، وەزارەتی کارەبا وا دەڵێت.
“لە ئێستاشدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەر هەرچی زووتری کێشەکە و ئاسایی بوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا”، ئەمە بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزاەەتی کارەبا.