بەهۆی چاکسازی لە چەند هێڵێکدا

کارەبای دەربەندیخان و پێنجوێن و شارەزوور و هەڵەبجەی شەهید بڕا

شۆڕش قادری

بەهۆی چاکسازی لە چەند هێڵێکدا کارەبای نیشتمانیی ناوچەکانی دەربەندیخان و پێنجوێن و شارەزوور و سەیدسادق و هەڵەبجەی شەهید بڕا.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “ئاگاداری دانیشتوانی سنورەکانی دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن و شارەزوور دەکەینەوە، بەهۆی چاکسازیی لە هێڵەکانی 133 کەی ڤی گواستنەوەی کارەبای وێستگەی باشور- دەربەندیخان، وێستگەی ئەزمڕ – دەربەندیخان، هێڵی 132 کەی ڤی تانجەرۆ – سەیدسادق – پێنجوێن و بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ، کارەبای نیشتمانیان  بڕاوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سليمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.