پۆلیسی زاخۆ لە شوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە وێنە: 964
لە زاخۆ
گەنجێک بەچەقۆ کۆژرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 11:45 خولەکی شەو لەنزیک ئۆڤەرپاسی زاخۆ، چوار کەس هێرشیان کردە سەر گەنجێکی تەمەن 35 ساڵ و بەر چەقۆیاندا و دوای گواستنەوە بۆ فریاکەوتنی زاخۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی وت، “دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون و دووانەکەی دیکە هەڵهاتوون، بەپێی مادەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لیکۆلینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەسنوری ئیدارەی زاخۆ، ئەمە سێیەم حالەتی شەڕە چەقۆیە لەنێوان گەنجان، کە بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستداوە و دووانی تریش برینداربوون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر