سۆران عومەر: عێراق نزیکەی 10 ملیار دیناری داوە بە هەرێم بۆ ئەو لیژنانەی هەڵمەتی کوتانی سورێژەیان ئەنجامداوە
زیاتر لە 100 هەزار دینار
دارایی عێراق: هەر فەرمانبەرێک دەوام زیاتر بکات پارەی زیاتر وەردەگرێت
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی رێنماییەکی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەو فەرمانبەرانەی زیاتر لە كاتی خۆیان دەوام دەكەن، بڕێك پارەی زیاتر وەردەگرن کە زیاتر لە 100 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.1.2025، وەزارەتی دارایی عێراق رێنماییەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە، بەپێی رێنمایی ژمارە (4)ـی ساڵی 2024 هەر فەرمانبەرێك لە كاتی دەوامی ئاسایی كاتژمێرێك زیاتر دەوام بكات بڕێك پارەی زیاتر وەردەگرێت.
لە رێنماییەکەدا هاتووە، فەرمانبەری پلە یەک تاوەکو پلە چوار، كاتژمێرێك لە كاتی دەوامی خۆیان زیاتر كاربكەن، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگرن بۆ هەر کاتژمێرێک، هاوكات ئەو فەرمانبەرانەی پلە پێنج بەرەو سەرەوەن، بڕی چوار هەزار دینار وەردەگرن بۆ هەر كاتژمێرێكی زیادە.
هەر لە رێنماییەکەدا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی کە کاتی زیاتر دەوام دەکەن، دەبێت مانەوەکەیان بەپێی پێویستی ئەرکەکەیان بێت.