پێشتر بەکاریان نەهێناوە

ئاوی ئیفراز 3 بە مادەیەکی نوێ پاک دەکرێتەوە

964+

ژێوار خدر

وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3 مادەیەکی تازەی دابینکردووە بۆ پاککردنەوەی ئاوەکەی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.1.2025 بڵاویکردووەتەوە، مادەی ئەلەمنیۆم کلۆرۆ هایدرێیت ( ACH-23) بۆ وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3 دابینکراوە.

دەشڵێت، بڕی 100 هەزار لیتر لەو مادەی پاککەرەوەی ئاو لە جۆری ئەلەمنیۆم کلۆرۆ هایدرێیت دابینکراوە بۆ پاڵاوگەکە، کە پێشتر نەیانبووە و بەکاریان نەهێناوە و مادەیەکی تازەیە.

ئەلەمنیۆم کلۆرۆ هایدرێیت، مادەیەکە بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی ئاو لەکاتی بەرزی ئاستی لێڵی و شێلوێیی ئاوی رووبار .

"ئاوی ئیفراز چوار چارەسەری دەردی بێ ئاوی هەولێرە"