دیمەنی ئەو بیبەرەی دەستیبەسەرداگیرا و شیاوی خواردن نەبوو وێنە: کشتوکاڵی هەڵەبجە
شیاوی خواردن نەبوو
لە هەڵەبجە زیاتر لە سێ تەن بیبەر دەستیبەسەرداگیرا
964+
ژێوار خدر
لە هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر بارێک بیبەری خراپبوودا و بڕیارە بینێرنەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتووە.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.1.2025 رایگەیاند، هۆبەی کەرەنتینەی مەرزی تەوێڵە و شوشمێ، دەستیگرتووە بەسەر سێ تون و 370 کیلۆ بیبەری خراپبوودا، کە شیاوى خواردن نەبووە.
دەشڵێت، بیبەرەکە لە وڵاتی ئێرانەوە هاتبوو و بڕیاردرا بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەوێ.
کەم رۆژ هەیە لە مەرزەکەوە دەست بەسەر خواردن و کەلوپەلى بەسەرچوودا نەگیرێت، دوێنێ چوارشەممەش بڕى 875 کیلۆگرام زەڕاتى خراپبوو کە شیاوى خواردن نەبوو دەستى بەسەرداگیراو نێردرایەوە بۆ ئێران.