رووبەری زەوی شارەوانی سلێمانی _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
قۆناغی یەکەم شەش هەزار و 577 زەوی بوو
شارەوانی سلێمانی دەیەوێت پەلەبکرێ لە رێکارەکانی پێدانی زەوی
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی لە دواین کۆبوونەوەی خۆی داوای پەلەکردن لە رێکارەکانی پێدانی زەوی دەکات، بە فەرمانبەرانی سنوری شارەوانییەکەی.
ئەویش، چۆنیەتی خێراتركردنی پرۆسەی جیاكردنەوە و كوژاندنەوە و دەستلێهەڵگرتن لە زەوییەكانە بۆ پڕۆسەی دابەشكردنەکە ئامادەبکرێ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.1.2025، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، بەپێی راپۆڕتی لیژنەی پێكهاتوو لە سەرۆكایەتیمان بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، داواکراوە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان پەلەبكەن لە وەڵامدانەوەی سەرۆكایەتیمان تا بتوانێت رێكارەكانی جیاكردنەوە و یەكگرتنی ئەو زەوییانەی كە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت ئەنجام بدات.
ئەم داوای شارەوانی بۆ ئەوەیە، لەگەڵ خێراتركردنی میكانیزمی كوژاندنەوە و دەستلێهەڵگرتنی زەوییەكان بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، فەرمانگەکان کە دۆسیە و نوسراویان بۆ چووە، زوو وەڵامەکان بۆ سەرۆکایەتی بگەڕێننەوە، هەروەها رەزامەندی وەزارەتی شارەوانی بۆ وەربگیردرێ.
پێشتر، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان وتی، لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی شەش هەزار و 577 پارچە زەوی وەك قۆناغی یەكەم دابەش دەكرێت بەسەر ئەو فەرمانبەرانی دۆسییەکانیان تەواو بووە.