دیمه‌نێكی قه‌ڵاى نوگره سه‌لمان له پارێزگاى سه‌ماوه... گرافیك: 964+
ئه‌و زه‌ویانه‌ى گۆڕى به كۆمه‌ڵيان تێدایه به‌كار نه‌هێندرێن
داوا كراوه به‌ندیخانه‌ى نوگره سه‌لمان له‌سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق تاپۆ بكرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق، به فه‌رمى داواى له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه به‌ندیخانه‌ى نوگره سه‌لمان له‌سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدانى وڵاته‌كه‌ى تاپۆ بكات و هاوكات ئه‌و زه‌ویانه‌ش كه گۆڕى به‌كۆمه‌ڵیان تێدایه پارێزگاریان لێبكرێت و ئه‌وانیش تاپۆ بكرێن.
داواكارییه‌كه، شوان محه‌مه‌د كه‌لارى جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق له رێگه‌ى سێ نووسراوى فه‌رمى كردوویه‌تى و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ده‌زگاى شه‌هیدان و پارێزگارى سه‌ماوه‌ى كردووه.
شوان به 964ـى راگه‌یاند، هه‌ر سێ نووسراوه‌كه بۆ ئەوەیه رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ تاپۆكردنى به‌ندیخانه‌ى نوگره سلمان و زه‌وییه‌كانى ده‌وروبه‌رى له‌سه‌ر ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق.
وتیشی “نوگره سه‌لمان ره‌مزى دڕندەیی رژێمی بەعسی لەناوچووە، بۆیه پێویسته پارێزگارى لێبكرێت”.
دوو نووسراوه‌كه‌ى دیكه تایبه‌تن به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌تایبه‌تیش ئه‌و زه‌ویانه‌ى گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى تێدایه، به‌هه‌مانشێوه لەسەر دەزگای شەهیدانی عێراق، تاپۆ بكرێن و هیچ یه‌كێك له‌و زه‌ویانه بۆ پڕۆژه‌كانى حكومه‌ت به‌كار نه‌هێندرێن و ئه‌و ملیۆن دار خورمایه‌ى كه بڕیاره له له پارێزگاى سه‌ماوه و بیابانه‌كانى عه‌رعه‌ر بچێندرێن له‌و زه‌وی و شوێنانه دوور بن.
روونیشیكرده‌وه، به‌پێی یاسای ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق پێویسته ئه‌م جۆره زه‌وى و موڵكانه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكه بگه‌ڕێته‌وه و له‌سه‌رى تاپۆ بكرێن و ئه‌ركى پاراستینان بگرێته ئه‌ستۆ.