مۆنۆمێنتی پارێزگای هەڵەبجە _ وێنە: 964
سۆراغی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە
شاندێک لە بەغدان؛ تەنیا حەوت منداڵی هەڵەبجە گەڕاونەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
شاندێک بە سەرۆکایەتی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی كوردستان، بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە سەردانی بەغدای کردووە و دوو رۆژ دەمێننەوە.
شاندەکە، لە عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیر و دڵسۆز جەلال، سکرتێری بۆردی تایبەت بە یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان پێکهاتوون.
باست عەلی، لە راگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، وا بڕیارە شاندەکە ئه‌مڕۆ و سبه‌ی 22.1.2025، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق کۆببێتەوە بۆ بە دواداچوونی دۆسیەی و چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ژماره‌ى منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه 211 منداڵن، 74 خێزانی ئه‌و شاره‌ش خۆیان ناونووس كردووه كه منداڵیان لێ ونبووه، تا ئێستا حه‌وت منداڵ گه‌ڕاوه‌نه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێكیان تا ئێستا شادبوونه‌وه‌یان به‌خێزانه‌كانیان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
رۆژی 16.3.1988، کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقەوە کرا، زیاتر لە پێنج هەزار ھاوڵاتی کوردی بێ‌تاوان، لە ژن و منداڵ و گەنج شەھیدکران، دە هەزار کەسی تریش بریندارکران، ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ.