بۆ دوو ساڵ زیندانی سزادرابوون

سزای سێ جوتیارەکەی داقوق بۆ چوار مانگ کەمکرایەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئەو جوتیارانەی بڕیار بوو دوو ساڵ زیندانی بکرێن لەلایەن دادگای داقوقەوە بڕیارەکە پێداچونەوە و  تەمیزی بۆ کراو سزاکە کەمکرایەوە بۆ چوار مانگ.

حەسەن گەرمیانی نوێنەری جوتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان و ئەندامی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگای سەڵاحەدین بە 964ـی وت، مانگی رابردوو لەسەر سکاڵای ژمارەیەک جوتیاری هاوردە، سێ جوتیاری کوردی گوندی مەنسور لە ناوچەی هەفتەغار، لەکاتی کشۆکاڵیدا لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران و دەستگیرکردنی جوتیارەکان بە پێی مادەی 413  بووە.

وتیشی، کەیسەکە بەلاڕێدا براوە و ئێستا تۆمەتی هەوڵدان بۆ رفاندن خراوەتەپاڵ هەر سێ جوتیارەکە، پاش دەستگیرکردنیان لەلایەن دادگای داقوقەوە بە دووساڵ زیندانی سزادران، چونکە سوپای عێراق پشتگیری لەجوتیارانی هاوردە کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دوای پێشکەش کردنی بەڵگەکان بەدادگای داقوق و دوای هەوڵەکانیان، دادگا تەمیزی بەبڕیارەکە کرد و سزای جوتیارەکانی بۆ چوار مانگ کەمکردەوە، چونکە ئەم جوتیارانە زەوییەکانیان بەناوی خۆیانەوەیە و زەویەکان کێشە لەسەرنییە و جوتیارە هاوردەکان و سوپای عێراق گێچەڵیان پێکردوون”.

بەرواری 15.12.2024 گرژی کەوتە نێوان ژمارەیەک جوتیاری کورد و عەرەبی هاوردە لەگوندی مەنسور لە ناوچەی هەفتەغاری سنووری داقوق، بەو هۆیەوە سێ جوتیاری کورد لەلایەن هێزەئەمنیەکانی سنوورەکەوە دەستگیرکران و هەر یەکەیان بە دوو ساڵ زیندانی سزادرابوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کێشەی جوتیارانی کوردی داقوق و خورماتوو چارەسەر دەکرێت

کێشەی جوتیارانی کوردی داقوق و خورماتوو چارەسەر دەکرێت