ژووری بازرگانی ئەنجامی دەدات

سبەی كۆڕبەندی وزەی پاک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە هەماهەنگی كۆمەڵەیەک، كۆڕبەندێكی تایبەت بە وزەی پاک لە هەولێر ئەنجامدەدات.

كامەران محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 20.1.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، سبەی لە باڵەخانەی ژووری بازرگانیی هەولێر كۆڕبەندێک لە ژێر ناونیشانی “بەیەكەوە بەرەو ئایندەیەكی پاک و بەردەوام، پشتبەستن بە وزەی پاک” لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە هەماهەنگی (كۆمەڵەی بەیەكەوە بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە) رێكدەخرێت.

وتیشی، كۆڕبەندەكە دەرفەتێكە بۆ بەشداریكردن لە گفتوگۆ لە بارەی وزەی پاک و ئاشنابوون بە وردەكارییەكانی دەستپێشخەرییەكەی بانكی ناوەندی عێراق و رۆڵی لە پشتیوانیكردنی دارایی بۆ گواستنەوە بۆ وزەی پاک.

كامەران محەمەد ئاماژەی بەوە دا، كۆڕبەندەكە هەروەها دەرفەتێكە بۆ بنیادنانی پەیوەندی و هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ پسپۆڕان و دامەزراوە پێشەنگەكانی بواری وزەی پاک.

بڕیارەكە كۆڕبەندەكە كاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێبكات و یەک رۆژ دەخایەنێت.

وزەی پاک خۆی لە تیشکی خۆر، بای بەهێز، ئاو و هەندێک جۆری رووەک  دەبینێتەوە، كە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و سووتەمەنی سوودی لێ وەردەگیرێت.

لە هەرێمی كوردستان و عێراق تا ئێستا زیاتر سوود لە تیشكی خۆی وەردەگیرێت بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و زیاتریش هەوڵەكان تاكەكەسییە و هاوڵاتییان خۆیان بەرهەمی دەهێنن.

زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبای وزەی خۆر لە سلێمانی بەرهەم د...

زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبای وزەی خۆر لە سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت