بەفری زۆر باریوە
داوا لە شۆفێران دەکرێت روو لە سیتەک نەکەن
964+
دیلان محەمەد
هاتوچۆی سیتەک ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، ئێستا بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لە رێگەی تونێل بەرەو سیتەک دروست بووە.
موقەدەم هەرێم نەجات بەرپرسی بنکەی هاتوچۆی سیتەک بە 964 وت، بەهۆی بەفربارینەوە گرفت لە سەر رێگای تونێل بەرەو سیتەک دروست بووە، تیمەکانی هاتوچۆ لەگەڵ ئاوەدانکردنەوە سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکەن.
باسی لەوەش کرد، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی سیتەک نەکەن، لەبەر ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە و هاوکات رێگای سەر شاخی ئەزمەڕیش بەکارنەهێنن.
ئەمڕۆ بەفرێکی زۆر لە سلێمانی و شاخ و ناوچەکانی دەوروبەری باریوە و بەشێکی رێگەکانیش بەفر دایپۆشیون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا