"هیچ مه‌ترسی و بۆنێكی ناخۆشی نییه‌"

له‌رێگاى پاشەڕۆی ئاژەڵه‌وه‌ غازی ماڵەکەی دابینکردووە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

هاوڵاتییەکی گوندی پیرەری سەر بە قەزای کۆیە، لە رێگه‌ى پاشەڕۆی ئاژەڵ به‌ ئامێرێك غازى ماڵانى دروستكردووه‌ و وه‌ك هه‌ر غازێكی ئاسایی ماڵان توانیویانه‌ بۆ دروستکردنی خواردن و گەرمکردنەوەی ماڵەکەی، به‌كاریبهێنن.
ئه‌م ده‌زگایه‌ى غزه‌كه‌ى لێ به‌رهه‌مده‌هێنێت، بە چەند قۆناغێک کارەکەی ئەنجامداوە، دروستکردنی چاڵێکی گەورەیە کە لە رێگەی چاڵێکی بچووکتریشەوە پاشەڕۆی ئاژەڵەکە دەچێتە چاڵە گەورەکە و دوای مانەوەی 40 رۆژ لە ناو چاڵە گەورەکە غازاتی پاشەڕۆکە کۆدەبێتەوە و لە رێگەی بۆرییەکەوە دەچێتە ناو ماڵەوە و بەکاردەهێندرێت بۆ دروستکردنی خواردن.
غەفوور سەلیم، دروستكه‌رى ئامێرەکەیە بە 964ـی وت، ماوەی شەش ساڵ ئەو ئامێرەم بەکاردەهێنا و زۆر سوودم لێى بینیوە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی ئەو ماڵەم نەماوە بەکاریناهێنم، خەڵکی ئەم گوندەش لە رابردوو بەکاریان دەهێنا بەڵام ئێستا بەهۆی زۆربوونی غازی ئێستاوە بەکارنایەت.
وتیشی “ئەو ئامێرە مەسرەفێکی زۆری دەگەڕاندەوە بۆمان، جگە لەوەی کە هیچ زیانێکی نەبوو، بۆنی ناخۆشیشی نەبوو، هەر کات ویستبامان بە ئاسانی بەکارمان دەهێنا”.
گوندی پیرەر دەکەوێتە رێگەی کۆیە – هەولێر نزیک ناحیەی دێگەڵە، بە دووری نزیکەی 20 کیلۆمەتر دوورە لە سەنتەری قەزای کۆیە.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فڕێدانی پاشماوەی قوربانی دابەشکردنی ئاوی راگرت

فڕێدانی پاشماوەی قوربانی دابەشکردنی ئاوی راگرت

سەنتەرێک بووەتە هیوایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی ن...

سەنتەرێک بووەتە هیوایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی نەخۆشی دەروونیان هەیە