داوای زیادکردنی کرێی گواستنەوە دەکەن

شۆفێرانی تانکەری سووتەمەنی لە کەلار گردبوونەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شۆفێرانی تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنی مەرزی پەروێزخان، ئەمڕۆ یەکشەممە 19.1.2025، لە نزیک دەروازەی کەلار گردبوونەوە، داوای زیادکردنی کرێی گواستنەوە دەکەن.

یەکێک لەو شوفێرانە بە 964ـى وت، “کرێی گواستنەوەمان کەمە، دەمانەوێت کرێکەمان بۆ زیادبکرێت، چونکە بۆمان دەرناھێنێت بەم شێوەیە”.

“جگە لە کەمی کرێی گواستنەوە، گومرگیش لەسەرمان زیادکراوە لە 40 ھەزار بۆ 100 ھەزار دینار، بەبێ ئەوەی بزانین ھۆکارەکەی چیە و بۆچی لێمان وەردەگرن ئەو پارە زیادەیە” شۆفێرەکان وایان وت.

شۆفێرێکی دیکە بەدەم لێنانی چایەوە بە 964ـى وت، “چامان لێناوە بەتەمانین ئێرە چۆڵبکەین تا داواکاریەکانمان جێبەجێنەکرێت”.

ئەو شۆفێرانە تەنھا رێگە لە ھاتوچۆی تانکەر دەگرن و ئاستەنگی ھاتوچۆ بۆ ھاوڵاتییان دروست ناکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە کەلار گردبوونەوە

خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە کەلار گردبوونەوە