سلێمانی
لە باڵەخانەیەکی گوندی ئەڵمانی پیاوێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا
964+
دیلان محمەد جەزا
لە باڵەخانەیەکی گوندی ئەڵمانی سلێمانی پیاوێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا پیاوێک لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پرۆژەی نێشتەجێبوونی گوندی ئەڵمانی کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستدوە.
وتیشی، جارێ هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی نازانن بە دیاری کراوی چیە.
پەیامنێری 964 لەبەردەم پزیشکی دادای سلێمانیەوە رایگەیاند، تەرمەکەیان گەیاندووەتە پزیشکی داد بەڵام نە ناسنامەی پێیە نە هیچ خزم و کەسوکارێکی لەوێن.
تەنیا زانیاری ئەوە هەیە کە ئەو پیاوە تەمەنی 40 ساڵە و لە نهۆمی پێنجی یەکێک لە بالەخانەکانی گوندی ئەڵمانی کەوتووەتە خوارەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی