وەزارەتی ناوخۆ وەڵامدەداتەوە

ئەو حەوت كەسەی لە بەغدا دەستگیر كران دا*عش* بوون؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتیی سوریای لە بەغدا بە تۆمەتی ئەندامیەتیی دا*عش* رەتکردەوە، بەڵكو ئاشكرای كرد بە هۆكارێكی دیكە دەستگیر كراون.

عەمید میقداد میری لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 18.1.2025 روونیكردەوە، هیچ راستییەک لەو هەواڵانەدا نییە کە لە هەندێک سایتی سۆشیال میدیا سەبارەت بە دەستگیرکردنی حەوت کەس بڵاوبوونەتەوە لە گوایە خەڵكی سوریان و لەناو شوقەیەکدا لە ناوچەی عەلاوی لە بەغدا دەستگیر كراون و سەر بە رێكخراوی تی*رۆ*ریستی دا*عش*ن.

بەڵام ئاشكرای كرد، ئەو حەوت کەسەی دەستگیركراون، سەرپێچی یاسای نیشتەجێبوونیان كردووە، هەروەها کەسێکی دیكەش، کە بەهەمان شێوە رەگەزنامەی سوریای هەیە دەستگیرکراوە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت چالاکیی تی*رۆ*ریستی هەبێت، تا ئێستاش لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی هەموو زانیارییەکان پشتڕاست بکرێنەوە.

كەسێک بە تۆمەتی ئەندامبوون لە دا*عش* دەستگیر كرا

كەسێک بە تۆمەتی ئەندامبوون لە دا*عش* دەستگیر كرا