رووداوێکى هاتوچۆ لە هەولێر...وێنە: 964
لە ناو شارى هەولێر
لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا
964+
دەشتى عارف- هەولێر
کەمێک لەمەوبەر، لە دووسایدى زەیتون لە شارى هەولێر، ئۆتۆمبێلێک خۆى دەکێشێت بە پیاوێکدا و هەر لەوێ پیاوەکە گیان لەدەست دەدات.
پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە بوو، ئەوەى بینیویەتى ئەوەیە کە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى مازدا لە دووسایدى زەیتون خۆى بە پیاوێکدا کێشاوە.
لەبارەى رووداوەکە پەیامنێرى 964 لەوێ قسەى لەگەڵ پۆلیسى دارەتوو و ئاسایشى زەیتون کردووە، ئەوان پێیان راگەیاندووە کە کەسەکە ناوى (أ،ب)ـە و خانەنشینەوە دانیشتووى گەڕەکى هەشت هەزارییە لە هەولێر و تەمەنى 65 ساڵە.
ئاشکراشیان کردووە، شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە و دوو کارمەندى ئاسایش تەرمى کەسەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەى رۆژئاواو و بە وتەى سەرچاوەکان، لەوێ شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە رادەست بە پۆلیس دەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح